خانمە هونەرمەندی ناوداری کورد "تارا جاف" رایگەیاند، کە لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوە، لە ئێسشدا باری تەندروستی تەندروستی ناجێگیرە و ماوەیەکیزۆری پێدەچێت تا چاک دەبێتەوە.
تارا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام وێنەیەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردووە و بە زمانی ئینگلیسی نوسیویهتی "نەشتەرگەری کرانەوەی دڵی بۆ ئەنجامدراوە بۆ چاکردنەوەی کێشەی دڵی، پێویستی بە مانگ هەیە بۆ چاکبوونەوەی".
هەروەها نوسیویەتی، "دکتۆرەکان زۆر باش بوون لەگەڵی یەکێکیان مەسیحی عێراق بوو، ئەوی دیکەشیان کوردێكی ئێزدی خەڵکی عەفرین بوو لەگەڵ یۆنانییەک،".
تارا جاف گۆرانیبێژو میزیسانی کوردە و لەدایکبووی ساڵی 1958ە لەشاری بەغدا، هەروەها لە ساڵی 1976ەوە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.