هونەرمەند "بڵند عەبدوڵلا" لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆی و هونەرمەند مژدین روونکردنەوەیەک بلاودەکاتەوەو پێی وایە ئەو خانمە هونەرمەندە، "پێویستی بە چارەسەری دەرونی هەیە".
لەهەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵند وەڵامی موژدین و هەوادارانی دەداتەوەوە دەڵێت، " نە لە ئێستادا و نە لە ڕابردودا هیچ پەیوەندیەکەی نزیکم لەگەل ئەم خانمە نیە".
دەشڵێت،"وەکو پزیشکێکی دەرمانساز دەتوانم بڵێم ئەم خانمە لە ڕوی دەرونیەوە بەداخەوە لە حالەتێکی زۆر نالەبار نا ئاسایی دایە بۆیە پێویستە چارەسەری پێویست وەربگرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رابردوودا خانمە گۆرانیبێژی کورد "موژدین " ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا باسی لەوە کرد، بەهۆی بڵند عەبدوڵاوە کەوتووەتە نەخوشخانە.
دەقی نوسینەکەی هونەرمەند بلند عەبدوڵلا...
خۆشەویستانم
ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکیان بۆ ناردم تێیدا خانمێکی کورد بەناوی مژدێن گوایە لەبەر من کەوتۆتە نەخۆشخانەی دەرونی و داوا دەکات سەرم لە لاشەم جیا بکرێتەوە. بۆ ئاگاداری گشتی هەمو لایەک من نە لە ئێستادا و نە لە ڕابردودا هیچ پەیوەندیەکەی نزیکم لەگەل ئەم خانمە نیە و نەبوە جگە لەوەی ساڵی ٢٠٠٦ لە ڕێگای دەرهێنەری بە توانا هەردی عومەر کاری کلیپی بۆ کرد لێرە لە ستۆکهۆلم و داوا لە من کرا کە هاوکار بم سیناریۆی کلیلپەکە دابڕێژم و لە ڕێگەی پەیوەندیە سویدیەکانم ئەکتەریان بۆ بدزۆزمەوە.
وەکو پزیشکێکی دەرمانساز دەتوانم بڵێم ئەم خانمە لە ڕوی دەرونیەوە بەداخەوە لە حالەتێکی زۆر نالەبار نا ئاسایی دایە بۆیە پێویستە چارەسەری پێویست وەربگرێت چونکە لێرە لە ئەوڕوپا بە گشتی یارمەتی و چارەسەری یەکجار باش هەیە بۆ ئەم جۆرە کێشە دەرونیانە.
زۆر جار مرۆڤەکان دەکەونە حاڵەتێکی خولیابون بەکەسێکی ترەوە بە هۆی دروست بونی هەندێک هەست و سۆزی دور بە دوری وە لە ئەنجامی کۆنترۆل نەکردنی هەستەکانیان دەکەونە هەرەشە کردن و دەربڕینی ڕق و قینی توند. هیوام وایە کەس نەکەوێتە ئەم حاڵەتانە و خوای گەورە شیفا بۆ هەمو کەسێک بنێرێت و هیوای چاکبونەوەی زو بۆ ئەم خانمە دەخوازم. لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێز و حورمەتم بۆتان ❤
بڵند عبدوڵا - ستۆکهۆلم ٢٠١٨/٨/١٠