یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی ببێتە پاڵەوانی جامی سانتیاگۆ بێڕنابیۆی ئەمساڵ و توانی ٣-١ شکست بە یانەی ئەیسی میلان بێنێت.
ریاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵی بنزیمەو بەیڵ و مایۆڕاڵ یاریەکە بباتەوە.
تاکە گۆڵەکەی ئەیسی میلانیش یاریزان هیگواین تۆماری کرد.
هەموو ساڵێک یانەی ریاڵ مەدرید جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدات ، ئەمەش بۆ رێزگرتن لە کۆچی سەرۆکی پێشووتری یانەکە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.