فەرهاد پیرباڵ کارێکی نوێ دەکات

رۆشنبیری ناسراو و مامۆستای زانکۆ د. فەرهاد پیرباڵ پرۆژەیەکی نوێی هەیەو دەیەوێت کۆگایەک دروستبکات.

دوای ئازادکردنی لە زیندان، فەرهاد پیرباڵ، مامۆستای زانكۆ لە شاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، دەمەوێ دوكانێك لەناو بازاڕ یان لەناو مۆڵەكان بەكرێ بگرم و سێ كچی لەسەر دابنێم، دوكانی فرۆشتنی هەموو بەرهەمەكانی خۆم (كتێبەكانم، ئەرشیف، تابلۆكانم، پەیكەر، فیلمی سینەمایی و ڤیدیۆیی، كلیپ و تارەكانیشم) واتە (گالێری- كتێبفرۆشی- كافتیریا).

دەشڵێت: "لە بەرنامەمدایە لەنێو ئەو دوكانەشدا و لە كونجێكی شایستەدا شوێنێك بۆ بەرهەمی ئافرەتان دیاری بكەم”.

فەرهاد پیرباڵ، لە كۆتایشدا رای هاوڕیکانی وەردەگرێت و دەڵێت، "ڕاتان چۆنە لەسەر پڕۆژەكەم؟”.

فەرهاد پیرباڵ کەسایەتیەکی رۆشنبیری دیاری کوردستانە کە هەمیشە هەنگاو و جموجوڵەکانی دەبێتە مایەی مشتومڕ لەناو رۆشنبیران و خەڵکدا.



AM:09:06:12/08/2018