بەوێنە .. بەکردار ڕێگای نێوان هەولێر و کەرکوک ساز دەکرێتەوە

ئەمڕۆ یەك شەممە ١٢ ی ئاب بە شێوەیەكی كرداری ڕێكەوتنی بەغدا وهەولێر بۆ كردنەوەی ڕێگای سەەركی كەركوك – هەولێر چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

 میدیایەكی عێراقیەکان بڵاویانكردەوە هێزی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی و پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەك شەممە دەستیان كردووە بە لابردنی ساتر و دیوارە كۆنكرێتیەكان لە سەر ڕێگای سەرەكی كەركوك- هەولێر لەنزیك ناحیەی پردێ.

ئەو هێزانەی هەردوولا هەر ئەمڕۆ دەستیان كردووە بە پاكردنەوەی پردی سەرەكی ناحیەی پردێ بە ئومێدی ئەوەی تاوەكو جەژنی قوربان ڕێگاكە بكرێتەوە بە ڕووی گەشتیاراندا.

لە ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی پارەوە رێگای سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکوک بەهۆی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەوە بەرووی هەموو جۆرە جموجوڵێکدا گیراو پاش چەند دانوستانێک، بڕیارە پێش جەژنی قوربان سەرلەنوێ بکرێتەوە.



PM:01:22:12/08/2018