کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم وادەی
بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و ئاشکرایکرد
٢٣ ڕۆژ دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن
و ڕاپرسی ھەرێم ڕایگەیاند ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە
کاتژمێر ١٢ی شەوی ٥ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و کاتژمێر ٨ی بەیانی ٢٨ی ئەیلول کۆتایی
دێت.
داواش لە سەرجەم قەوارە و لیستە
بەشداربووەکان و کاندیدەکان کردووە پابەندی ڕێنماییەکان بن.