ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئاب، خوشکی فاروقی مەلا مستەفا دامەزرێنەر و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
کەمێک پێش ئێستا فاروقی مه‌لا مسته‌فا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فویسبووک، هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەی بڵاوکردەوە نووسیویه‌تی:"به خه‌مبارییه‌وه كۆچی دوایی (مونیره خان)ی خوشكمان راده‌گه‌یه‌نین كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئابی 2018، له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد".
هەروەها نوسیویەتی، "رۆژی دووشه‌ممه 13ی ئابی 2018 كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو له مزگه‌وتی (سه‌یوان 2)ه‌وه به‌ڕێده‌خرێت بۆ به‌خاكسپاردن".
لە بەشێکی دیکەی نوسیونەکەیدا فاروقی مەلا مستەفا نوسیویەتی، "هه‌مان رۆژ پرسه‌ی پیاوان له مزگه‌وتی (ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی) و پرسه‌ی ژنان له هۆڵی (په‌خشان موفتی) له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چن".
ئەو ئافرەتە یەکێکە لە ژنە تێکۆشەرەکانی حیزبی شیوعی و هەر لە گەنجیەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی لە ریزی ئەو حیزبەدا کاریکردووە.