هونەرمەندێکی ناوداری جیهانی کۆنسێرتێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات

گۆرانیبێژ و راپەری بەناوبانگی جیهانی "سووپەر ساکۆ"، کۆتایی مانگی ئاب دێتە هەرێمی کوردستان و کۆنسێرتێک لە شاری هەولێر ساز دەکات.

گەزیم مستەفا، سەرپەرشتیاری ئاژانسی ڤۆکا، کە کاروباری کۆنسێرتەکە ئەنجامدەداترایگەیاند،" ماوەیەکە شاری هەولێر زۆر بێدەنگە، بۆیە لە بەرنامەیاندایە چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجامبدەن بۆ ئەوەش کۆنسێرتێکی گەورە بۆ هونەرمەندی ناوداری جیهانی سوپار ساکۆ رێکدەخەن.

ئەو سەرپەرشتیارە بۆ رووداو ئاشکرایکردووە، کە کۆنسێرتەکە لە
 30-8 لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت و پێشبیندەکەن، کەهەزار کەس لە سەرجەم شارەکانی عێراق و کوردستانەوە بەشداری تێدا بکەن بکەن.

هەروەها وتی، کە بلیتی کۆنسێرتەکە لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەفرۆشرێت، بەڵام جارێ شوێنەکانی فرۆشتنی رانەگەیێندراوە.

سووپەر ساکۆ لە ئەرمینیا لەدایکبووە و دواتر چووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 2016 بە گۆرانی "Mi Gna" لە ئەرمینیا ناسرا، کە گۆرانییەکە میکسی ئەرمەنی و ئینگلیزییە.


PM:11:28:12/08/2018