بەرپرسێکی یەکێتی کۆچی دوایی کرد

زرار جۆڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە هۆی نەخۆشی دڵ لە رانیە کۆچی دوای کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ئاب، زرار جۆڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستا، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

زرار جۆڵا 
1957 لە گوندی ئاکۆیانی سەر بە قەزاری رواندز لەدایکبووەو پێشمەرگە و کادیرێکی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانبووە لە ناوچەی باڵەکایەتی، هەروەها لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی بە جێگری ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حیزبە هەڵبژێردراوە، ماوەیەکە دوچاری نەخۆشی بووەو بەوهۆیەوە ئەمڕۆ بە نەخۆشی دڵ لە رانیە کۆچی دوایی کردووە. 





PM:04:06:13/08/2018