فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیان کردوەتەوە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی سنوری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پاڕیزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گوندەکانیی بانێی و نپاخیێ-یان لە سنوری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی بۆردومانکردووەو بەوهۆیەوە زیانێکی زۆری مادی بەر رەز وباخی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە گەیشتووە.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ دووشەممە لە چیای باگۆك لە باكوری كوردستان سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا. کە
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی جەنگیی باکارهێناوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوەو بەپێی زانیارییەکانی "سپی" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا گوندهكانی نپاخی و چیای چاربووتی-ی سەربە شارهدێی دینارتهیان سهر به شارۆكهی ئاكرێ بۆردمان كردوەو ترس و دڵهڕاوكێی زۆریان له دڵی خهڵكی ناوچهكه دروست كردووه.
ماوەیەکی زۆرە فڕۆکە جەنگییەکانی توریا بە بیانوی بونی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە ناوچەکانی سنوری هەرێمی کوردستان ۆردومان دەکەن و بەوهۆیەوە زیانی مادی و گیانی زۆی بەو ناوچانە گەیاندووە.