بەڤیدیۆ...تەقەی پێڵاوی ژنێک ژیانی قوباد تاڵەبانی گۆڕی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا باس لە چۆنێتی ناسینی شێری هاوسەری دەکات و بڕی موچەی مانگانەشی وەک جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکراکرد.

قوباد تاڵەبانی لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی "ئەڤین ژن و ژیان"ی کەناڵی "نێت تیڤی"یدا باس لە چۆنێتی ناسینی شێری هاوسەری دەکات و دەڵێت "کاتێک لەگەڵ باوکم چوم بۆ دیدارێکی سیاسی شێری لە فڕۆکەخانە هات بۆ پێشوازیمان و سەرەتا تەقەی پێڵاوەکانیم بیست، کە بینیم دەمویست لەنزیکەوە خۆمی پێ بناسێنم".

تاڵەبانی کوڕ لەبارەی داهاتی نەوتیشەوە رایگەیاند توانیویانە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە جانتاكەی ئاشتی هەورامی بهێننەدەرەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو رێوشوێنانەی كە بۆ شەفافكردنی كەرتی نەوت و وزەوە گرتوویانەتەبەر.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشیخستەڕوو كە ئێستا كۆمپانیای دیلۆیت چاودێری پرسی  داهات و هەناردەكردنی نەوت دەكەن.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییەكدا سەبارەت بە مووچەكەی رایگەیاند پێشتر مووچەكەی حەوت ملیۆن دینار بوو، بەڵام دوای پەیڕ‌وكردنی سیستمی نوێی مووچە نزیكەی 70%ی مووچەكەی بڕدراو ئێستا مووچەكەی بووە بە یەك ملیۆن و 800 هەزار دینار.




PM:08:44:13/08/2018