خاوەنی باخ و باڵەخانەکانی سیتەک ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوبەری ناحیەی سیتەک داوا لەو ھاووڵاتیانە دەكات کە بەڕێگەی نایاسایی بینا و باڵەخانە و باخیان دروست کردووە سەردانی شارەوانی سیتەک بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان.

فەرەیدون مەحمود، بەڕێوبەری ناحیەی سیتەک رایگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 ی تایبەت بەڕێگی لە زیادەڕەوی بڕیار دراوە سەرجەم ئەو کەسانەی زیادەڕەوییان کردۆتە سەر موڵکی گشتی ناوەکانیان تۆمار بکرێت تا لەداھاتوودا بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دابکرێت.

داواشی لەھاووڵاتیانی ناحیەكە كرد كە لەماوەی مانگێکدا سەردانی شوێنی دیاریکراو بکەن و ناوەکانیان تۆمار بکەن.



PM:11:37:13/08/2018