سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌شبكرێت.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "رۆژانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌ڕێزو خۆشه‌ویستانه، په‌یوه‌ندی ده‌كرێ و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا پێش هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌دراوه ده‌درێت".
ئومێد خۆشناو وتی "له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له قسه و له‌سه‌ر خه‌ت بووین، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند رۆژی داهاتوو موچه‌كانیان دابه‌شبكرێ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیس دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك چۆن به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ داخوازی و خواسته‌كانیان بووین، به شانازیه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موومان قه‌رداری ئه‌وانین و ئه‌وان شانازی گه‌وره‌ی ئێمه‌ن".