ئەمڕۆ سێشەممە دوایین وادەیە بۆ پێشكەشكردنی تانە لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق.
جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆن رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئاب، دوایین كاتە بۆ وەرگرتنی تانەكان.
وتیشی، ئەو ئەنجومەنی كۆمسیارانەی لە دادوەرە دەستنیشانكراوەكان پێكهێندراوە، پێشتر لەلایەن دادوەرانی کۆمسیۆنەوە لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانیهەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراقی راگەیاند، کە جیاوازییەکی ئەوتۆی نەبووە لەگەڵ ژماردنی ئەلیكترۆنی، بۆیە لە كەركوك و هەرێمی كوردستانیش ژمارەی كورسی لایەنەكان وەك خۆیان مانەوە.ئەمەش نیگەرانی لایەنەکانی لێکەوتەوە.