وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا رادەگەیەنێت

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی نوێی وەزارەتەکەی ئاشکرایدەکات، کە ئەویش بەرهەمهێنانی کارەبایە لە رێگەی وزەی خۆرەوە.

 هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەکە  ناوی"وزە بۆ هاوڵاتیان"ەو یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی کە چەند ساڵێکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازە جێبەجێی بکات.

ئاماژەی بەوەشكردووە،" بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە لەمەوبەدوا  ئەو محەویلانەی لۆدیان لەسەرە رێکدەخرێنەوە لە مەترسی سوتان دەپارێزرێن و سێکتەری کارەباش لە ھەرێمی کوردستان سەردەکوێت".

هۆگر شاڵی باسی لەوەشکردوە، "لە رێگەی ئەم سیستمەوە دادپەروەری دەچەسپێنین و  کاتمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاد دەکات و تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانیش دەپارێزین، کە لە ئیستادا
 بە ڕێژەی ٣٥%ی کارەبای نیشتمانی بەفێڕۆدەچێت، بەجۆرێکزیاتر لە ٢٥%ی بەھۆی زیادەڕۆیی ھاوڵاتییانەوەیە".

هەروەها لەبارەی زیادکردنی نرخ و پێوەرەکانی کارەبا بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم  بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو وتی،" نرخی کارەبا لەسەر ھاوڵاتییان زیاد ناکەین، بەڵکو بەپێی سیستمەکەی کە دامامناوە ھاوڵاتییان چەند کارەبا خەرج بکەن بەپێی ئەو بڕە پارەی لێ وەردەگیرێت، هەروەها ئەم پێوەرانەش لەنێو ھیچ ماڵێکدا نین، بەڵکو لەسەر ستونی کارەبای ماڵان دەبەسترێت و بە ھێڵێک دەچێتە نێو ماڵەکەوە،کە  سیمکارتێکی تێدایە و نەقڵی داتای ئەو ماڵە بۆ محەویلەکە و دواتر بۆ سەنتەری کارەبا دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی پسوولەکەی بۆ تۆمار بکەین".


AM:09:55:14/08/2018