راوێژکاری ئابوری کۆشکی سپی ئه‌مریکا هۆکاری دابه‌زینی به‌های لیره‌ی تورکی بۆ سیاسەتەکانی ئەنکەرە گەڕاندەوە لەبەرامبەر دورکەوتنەوە لە دیموکراتی، رەتیردەوە ئه‌و پرسە په‌یوه‌ندی به سزاکانی ئهمریکابۆسەر ئەو وڵاتە هەبێت.
کیڤن هاست به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه "کاتێک وڵاتێک پابەندبوونی بە سیستمی ئازادی و دیموکراتی لەدەستدەدات، نازانرێت چی به‌سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته‌دا دێت، بۆیە ئەگەر دراوی هەر وڵاتێک سەدا40 به‌هاکه‌ی لەدەسدا، ئه‌وا به‌شێکی گه‌وره‌ی ئاماژه ئابورییه‌کان له دۆخێکی باش‌دا نین".
وتیشی " سزاکانی ئه‌مریکا ته‌نیا زیادکردنی باجه له‌سه‌ر پۆڵا، کە ئه‌مه‌ش به‌شێکی بچوکی ئابوری تورکیایه و په‌یوه‌ندی به‌و دابه‌زینه زۆرەی به‌های لیره‌وه نییه، بەڵکو به‌شێکی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئابوری و داواکارییه دوباره‌کانی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی سوده‌کان.
رۆژی 10ی ئەم مانگە حکومەتی ئەمریکا باجی خسته سه‌ر کاڵای ئه‌له‌منیۆم و پۆڵای هاورده‌ی تورکیا، ئه‌وه‌ش دوای دوو رۆژ له‌سه‌ر سزادانی وه‌زیره‌کانی داد و ناوخۆی تورکیا هات، ئەوەش بەهۆی ئازادنه‌کردنی ئه‌ندرۆ برانسن، قه‌شه ئه‌مریکییه‌که، که تورکیا کاری تیرۆرستی تۆمه‌تباری کردوه.