ئەمڕۆ عەبادی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئاب سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای گەیشتنی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە کاتژمێر 01:00ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەداتو هەردولا
 چەند پرسێکی سیاسی  و ئابوری تاوتوێ دەکەن، کە یەکێک لەوانە پرسی هەناردەکردنی نەوتە لەڕێگەی بەندەری جیهانی.

شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەزیری کارەبا و وەزیری نەوت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق پێکهاتون و زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ئەنجامدەدەن.

ئەڕۆش سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکی لەبارەی سەردانەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری  بڵاوکردەوەو رایەگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە عەبادی لەگەڵ ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆدەبێتەو و ئەندامانی شاندیە عێراقیەکەش دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەبێت.

لە دیدارەکاندا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکان و هەروەها کۆمەڵێک بابەتی هەرێمی کە گرنگی هاوبەشیان بۆ هەردوو وڵات هەیە، دەکرێت.

بڕیاربوو عەبادی دوای سەردانەکەی تورکیا سەردانی وڵاتی ئێرانیش بکات، بەڵام ئەو وڵاتە بێ ئاگایی خۆی لەو سەردانە دەربڕی و نوسینگەکەی عەبادیش لە بەیاننامەیەدا هۆکارەی ئەنجام نەدانی سەردانەکەی ئێرانی بۆ نەبوونی کات گەڕاندەوە.


AM:10:57:14/08/2018