بڕیاردان لە بارەی یاساییبونی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە دواخرا

دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی "یاساییبوونی فرۆشتن و هەناردەکردنی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان" بۆ 29ـی ئەو مانگە دواخرا.


د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی وتووە"لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی، هەریەک لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، هەروەها نوێنەری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و، وەزارەتی نەوت ئامادە بوون".

ڕاشیگەیاندووە"لە دانیشتنی پێنجەمی دادگای باڵای فیدراڵیدا بڕیاردرا بە دانانی شارەزایەک بۆ ئەوەی بۆ 29ـی ئاب راپۆرتێک لەسەر ئەو پرسە ئامادە بکات".

وتیشی "بڕیاربوو ئەمڕۆ (سێشەممە، 14-8-2018) دانیشتنی یەکلاکەرەوە بێت، بەڵام یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بۆ 29ـی ئەو مانگە دواخرا".




PM:02:35:14/08/2018