‌هاوپەیمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پێویستە دایەلۆگی نیشتیمانی لە کوردستان بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستوی سیاسی و چارەسەر باری بژیوی کۆمەڵانی خەڵک ئەنجام بدرێت..


بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆبوونەوەی ئاسایی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئەنجامداوە باس لە ئامادەکاریەکانی هاوپەیمانی کرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و جەختکرایەوە لەسەر گرتنی ڕێکاری یاسایی و سیاسی بۆ فەراهەمکردنی کات و زەمینەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، دوور لە تەزویر و ساختەکاری. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی باڵا دروستبکرێت بۆ ئامادەسازی پیویست بۆ بەڕیوەبردنی پرسی هەڵبژاردنەکان.

ڕاشیانگەیاندووە باس لە یەکڕیزی و پتەوی ڕێکخراوەیی هاوپەیمانی و پێداگری له‌سەر پەیامی چاکەخوازانەی بۆ ڕزگارکردنی هەرێم لە قەیرانەکان. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا بە چڕوپڕی گفتوگۆکرا لەبارەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانی.



PM:05:07:14/08/2018