بەوێنە..كێ خۆشەویست و ژیانی ناڵە سوپەرە..؟

کچە میدیاکارو وەرزشوانی قەشەنگ، ناڵە سوپەر لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی، چەند پەیڤێک بۆ خۆشەویسترین و بەوەفاترین کەسی ژیانی خۆی دەنووسێت.

لەو پۆستەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، ناڵە نووسیوویەتی " با دابڕانەكەمان جوانترین دابڕان بیت له جیهانی ئاشقاندا...ئەگەر یەكێكیش لێت پرسی بڵێ دوو به وه فاترین مروڤ بووین!و ئەو خوشه ویست و ژیانم بوو".

ناڵە سوپەر لەدایکبووی ساڵی 1987 و خەڵکی سلێمانیە، بەڵام بەهۆی کاری مامۆستاییەوە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، ناوبراو دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، تا ئێستاش ناوبەناو داوای لێدەکەن کاری بێژەری یان هونەری بکات، بەڵام تا ئێستا بەڵێنی کارکردنەوە نەداوە. ئەو خانمە ئێستا سەرقاڵی وەرزش و کاری راهێنانە.
 
ناڵە سوپەر دوای حەوت ساڵ هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوسەری ئێستایدا ژیانی هاوسەریان پێکەوەناو خاوەنی دوو منداڵەو مامۆستایە لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین.  



PM:08:38:14/08/2018