کەرکوک؛ بەرپرسێکی کورد لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڕێوەبەری لقی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی كەرەستەی بیناسازی لە کەرکوک له‌ پۆستەکەی دورخستەوە و کەسێکی دیکەی لە شوێنەکەی دانا.

لە نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، دڵشاد عەباس عوسمان ئەندازیار و بەڕێوەبەری لقی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی كەرەستەی بیناسازی سەر بە وەزارەتی بازرگانی، لە پۆستەكەی لا براوە.

بەپێی نوسراوەکە، 
"یاسین تەحسین" یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی گەنجینەكان لە لقی كۆمپانیاکە لە شوێنەكەی دانراوە.

 دوای روداوەکانی
 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو و بە هۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی لە پارێزگای کەرکوک، ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان پۆستەکانیان لەو پارێزگایە لە دەستداوەو هەردوو پێکهاتەی عەرەب و تورمان شوێنەکانیان دەگرنەوە، بەپێی ئامارێک لە ئێستادا كورد تەنها  %12ی پۆستەكانی لە دەست ماوە.





PM:01:47:15/08/2018