کۆمسای بە عەزییە کورتەکەیەوە فەیسبووکی هەژاند

خانمە گۆرانیبێژی دیاری کورد کۆمسای لە ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و کە بە هۆی کورتی جلوبەرگەکەیەوە بووەتە جێگەی باسی بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام.

لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کۆمسای، وێنەیەکی نوێی بە عەزییەکی سپییەوە بڵاوکردەوە کە هەرزوو زۆرینەی پەیجەکان بڵاویانکردەوە.

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو جلوبەرگە لەگەڵ کلتوری کوردی ناگونجێت، بەشێکیشیان پێیان وایە ئەوە ئازادی تایبەتیی خۆیەتی و ئاماژەیە بۆ کرانەوەی کۆمەڵگای کوردی.


ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

 

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.





PM:02:11:15/08/2018