شەهلا ئەحمەد بێژەر و پێشکەشكاری کەناڵی
ئەلعێراقییەی کوردی بەهۆی نەخۆشییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
شەهلا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە نەخۆشخانە بێت و
ئاوی بۆ هەڵواسرابێت.
شەهلا پێشتر وەک پەیامنێر لە کەناڵی NRT2 کاریکردوە و ماوەیەکیش پێشکەشکاری ڕادیۆی دواڕۆژ و
ڕادیۆی تاکسی بوە و ئێستاش بێژەری هەواڵەکانی کەناڵی ئەلعێراقیەی کوردییە.