" کاروانێکی ئۆتۆمبیلی یەکینەکانی شەنگال لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە کرایە ئامانج"

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ ی ئاب ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی کاروانێکی ئۆتۆمبیلەکانی یەکەینەکانی پاراستنی شەنگالیان کردە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی تورکیا، لەسەر رێگای ئەو شارۆچکەی شنگال کاروانێکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان کردە ئامانج و کوژراو بریندار هەیە، تا ئێستا نەزنراوە هەموویان سەر بە یەکینەکانن، یان خەڵکانی مەدەنیش لە نێوانیاندایە".

ئەو بۆردومانە لە کاتێکدایە دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بەسەردانێک گەیشتە تورکیا لەگەڵ ئۆردوگان لەسەر چەند پرسێکی سیاسی و ئەمەنی و ئاو و نەوت رێککەوتن.



PM:08:14:15/08/2018