گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتو تانه له‌تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ن و چه‌ندین به‌ڵگه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان، رێژه‌ی (30%)ی ناوی مردوان له تۆماری ده‌نگده‌راندا نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ١٥ ی ئاب دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانی بانگهێشتی گفتوگۆیه‌كی كراوه كرد له سه‌ر خاوێن نه‌بونی تۆماری ده‌نگده‌ران و پاككردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه.
لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم باس له‌ناخاوێنی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه چه‌ندین به‌ڵگه و زانیاریی له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه.
یاسین حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان بە ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە" له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له (30%)ی ناوی مردوان نه‌سڕاوه‌ته‌وه".
هاوكات هه‌ریه‌ك له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتو به‌یه‌كه‌وه یاداشتی خۆیان ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كردوه و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ده‌ڵێن چه‌ندین به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ی ناخاوێنسی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه.
هاوكات نوێنه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، هه‌ر چوارلایه‌نه‌كه له‌واده‌ی یاسایی خۆیدا له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، تانه له‌خاوێن نه‌بونی ئه‌و تۆماره ده‌ده‌ن و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر خاوێن نه‌بونی تۆماره‌كه ده‌خه‌نه به‌رده‌ست كۆمسیۆن.