کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو ١٥ ی ئاب بەهۆی بۆمبێکی چێنراو ژن ومێردێکـ ودوو منداڵیان لەسەر ڕێگای (دووبز - سەرگەڕان) بڕیندرار بوون.
هیزەکانی پۆسلیسی کەرکوک رایانگەیاند " بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی جۆری (مەرزیە - ڕەنگـ سپی - ژمارە ٦٦۲۵۷ هەولێر) تەقیەوە بەهۆیەوە ژن ومێردێکـ ودوو منداڵیان بەناوەکانی: مەعروف محەمەد حەسەن لەدایکـ بووی ۱۹۸٠ ، ڕوناکـ قادر حەسەن لەدایکـ بووی ۱۹۸۲ ، ڕێژین مەعروف محەمەد لەدایکـ بووی ۲٠٠۳ ، عەبدوڵڵا مەعروف حەسەن لەدایکـ بووی ۲٠۱۲ برینداربوون".
ناوبەناو لە شاری کەرکوک لەرێگای نارنجۆک و مۆمبی چێنراوە خەڵکی ئەو شارە دەکرێتە ئامانج.