سەۆکایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، قەتەر بڕیاریداوە به‌بڕی 15 ملیار دۆلاری راستەوخۆ لە کاری وەبەرهرهێنان له وڵاتەکەی ئه‌نجابده‌دات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە ١٥ی ئاب ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرکۆماری تورکیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی پێشوازی کردووە ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی میری قه‌ته‌ر و کۆبونەوەیەکی سێ کاتژمێریان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەردوو وڵات کراوە و، دواتر
میری قه‌ته‌ر بڕیاریداوە وڵاته‌كه‌ی به‌بڕی 15 ملیار دۆلار کاری وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ له توركیا ئه‌نجام بده‌دات.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا تورکیا بە سزایەکی ئابوری سەختدا تێدەپەڕێت، کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوەو رۆژ بە رۆژ بەهای دراوەکەی لە دابەزیندایە.