خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لەنجە عەلی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.
لەنجە عەلی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە بەشی ستۆری ئینستاگرام، وێنەیەکی تایبەتی خۆی بە بەرگی کوردییەوە بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەکرکەوتووە.
لەنجە جەبار بە لەنجە عەلی ناوی دەرکردووە، واتە بەناوی باپیرییەوە، ناوبراو دایكی هەڵەبجەییە و باوكیشی گەرمیانییە، لە لەندەن هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، ماستەری هەیە لە یاسادا، پێش کاری گۆرانی وتن پارێزەربووە لەو شارە، بەڵام ئێستا تەنها کاری هونەریی دەکات.