تورکیا پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی هەرێم دەستیپێکردەوە

نووسینگەی كونسوڵخانەی توركیا لەشاری سلێمانی كرایەوەو توركیا دەست بەپێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیان و بازرگانانی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە.

مەلا یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، رایگەیاند،ماوەیەكی كەمە نووسینگەی كونسوڵخانەی توركیا لەسلێمانی كراوەتەوەو لەئێستاشدا دەست بەپێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە بەهاووڵاتیان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی كراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،"گەشبینم کە لە داهاتویەکی نزیکدا گەشتەکانی نێوان سلێمانی و ئەنقەرە دەستپێبکەنەوەو، ئەوەش لە دوای داواكارییەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە توركیا بۆ کردنەوەی ئەو هێڵە.

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان بۆ تۆڕی هەواڵی سلیمانی ئەوەشی وتووە، کە دابەزینی بەهای تمەنی ئێران و لیرەی توركیا بەرامبەر بە دۆلارو هاوكات جێگیریی نرخی دیناری عیراقی،  بە سودی هەرێمی كوردستانە، بەتایبەت لەڕووی هێنانی شمەك و پێداویستی و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە.



PM:12:06:16/08/2018