کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی هەواڵی شەهید بوونی"زەکی شەنگالی" بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە هێرشی ئاسمانی بۆسەر گەلیی شیلۆی شەنگال، شەهید بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە راگەیەندراێکدا ئاماژەی بەوە کردوە،" رۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٨، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا و گەیشتە پلەی بەرزی شەهیدبوون".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،
کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاودەکەینەوە.
زەکی شنگالی تەمەن ٦٦ ساڵ، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە و فەرماندەی گشتی یەبەشە بوو لە شنگال.
بۆردومانی دوێنێ شەنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان تورکیا دوای سەردانەکەی عەبادی بۆ ئەنقەرەو کۆبونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری ئەو وڵاتە دێت.