هاتوچۆی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٣ کەس بونەتە قوربانی

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاماری روداوەکانی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوەو رایگەیاند لە سێ روداوی جیاوازدا لە سلێمانی 13 كەس بونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتوە  تیایفدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕودانی سێ ڕوداوی هاتوچۆ تۆمار كراوە.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەو سێ ڕوداوەی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لە دەستداوەو 12 كەسی دیكەش بریندار بووە،


PM:12:57:16/08/2018