ڕێگایەکی سەرەکی داخرا

بەھۆی شۆرتی کارەباوە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەتونێلی دەربەندیخان ڕاگیراوە و ئەو ڕێگایە داخراوە، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخانیشدەتوانن لە ڕێگەی شاخەکەوە هاتووچۆ بکەن

ڕێژەن بورھان بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "بەھۆی شۆرتی کارەباوە لەیەکێک لەکێبڵەکانی ناو تونێلەکە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل ڕاگیراوە لەتونێلەکەدا".

ڕاشیگەیاندووە :"لەئێستادا سەرقاڵی چاککردنەوەی تونێلەکەن و شارەوانی دەربەندیخانیش بەھۆی ڕاوەستانی ھاتوچۆوە، تونێلەکە پاکدەکاتەوەو پاش تەواوبونی کارەکان تونێلەکە دەکرێتەوە".

ڕوونیشی کردووەتەوە، "تاکاتی کردنەوەی تونێلەکە شۆفێرەکان دەتوانن لەسەر شاخەوە ھاتوچۆ بکەن و ھەموو ئۆتۆمبێلێکیش دەتوانێت لەوێوە بڕوات تەنھا بارھەڵگرەکان نەبێت کە ڕامانگرتون تا تونێلەکە دەکرێتەوە".


PM:03:04:16/08/2018