یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی
ئاڕاستەی پارتی کرد و ڕایگەیاند پارتی دیموكراتی
كوردستان، بۆ باشتر رێكخستن‌و رابه‌رایه‌تیكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردایه‌تی دامه‌زراوە.
لەو
ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە هاتووە "(72) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
له‌هه‌لومه‌رجی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ باشتر
رێكخستن‌و رابه‌رایه‌تیكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردایه‌تی، له‌سایه‌ی كۆماره
به‌كۆرپه‌یی روخێندراوه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، دامه‌زراو له‌و قۆناغه‌داو،
له‌مێژووی نوێی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌تا شۆڕشی ئه‌یلول، پارتی رۆڵێكی
مێژوویی گێڕا. له‌دوای خیانه‌تنامه‌ی جه‌زائیرو به‌رپابونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێشدا، سه‌ره‌ڕای
دۆخی دژواری شۆڕشه‌كه‌و دۆخه‌كه، دیسان، پارتی رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو"
لە
بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هێشتا رێی خه‌باتمان دورودرێژه. هێشتا رێڕه‌وی
هاوبه‌شمان پڕ له كه‌ندو كۆسپه. بۆیه ئه‌ركمانه، یه‌كڕیزیی ماڵی كوردستان
ببوژێنینه‌وه‌و حكومه‌تی كوردستان كاراتر بكه‌ینه‌وه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان چاره‌سه‌ر
بكه‌ین، له‌پێشه‌وه‌دا، گۆڕانكاری له‌سیسته‌می حوكمڕانی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و ریشه‌كێشكردنی
گه‌نده‌ڵی. بۆئه‌وه‌ی، به‌م یه‌كڕیزییه‌و به‌حكومه‌تێكی به‌هێزو به‌دڵنیایی سیاسیه‌وه،
به‌شداری كاریگه‌ر له‌پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق بكه‌ین‌و ئه‌مجاره،
به‌كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق، پابه‌ندی ده‌ستورو پشكی راسته‌قینه‌ی كورد بێ، له‌پێشه‌وه‌دا،
مافی ئابوری‌و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رێسای نوێی نه‌وت‌و گاز‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی
(140).
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
جه‌نابی
مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رێزان/ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی پارتی
سڵاوی هاوخه‌باتی گه‌رم..
خۆشحاڵین، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، به‌بۆنه‌ی
(72) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێبكه‌ین.
(72) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌هه‌لومه‌رجی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، پارتی
دیموكراتی كوردستان، بۆ باشتر رێكخستن‌و رابه‌رایه‌تیكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی
كوردایه‌تی، له‌سایه‌ی كۆماره به‌كۆرپه‌یی روخێندراوه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستاندا، دامه‌زراو له‌و قۆناغه‌داو، له‌مێژووی نوێی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا،
هه‌تا شۆڕشی ئه‌یلول، پارتی رۆڵێكی مێژوویی گێڕا. له‌دوای خیانه‌تنامه‌ی جه‌زائیرو
به‌رپابونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێشدا، سه‌ره‌ڕای دۆخی دژواری شۆڕشه‌كه‌و دۆخه‌كه، دیسان،
پارتی رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو.
له‌دوای دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه، په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و پارتی، هه‌روه‌ها
لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی، گوێزرایه‌وه بۆ قۆناغی به‌رپرسیارێتی رزگاری‌و
دیموكراسی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش. سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی راپه‌ڕین‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و
په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم بوو. پاشان، گه‌وهه‌ری ئه‌م په‌یوه‌ندییه، گه‌یه‌ندرایه
ستراتیژی روخاندنی سه‌دام‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كان دوای ئه‌وه، له‌پێشه‌وه‌دا،
ده‌سته‌به‌ركردنی فیدراڵ له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا.
كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌تا هه‌نوكه‌ش، به‌ری خه‌باتی هاوبه‌شمانن.
دیاره هێشتا مێژوو ئه‌ركی گه‌وره‌ی خستۆته ئه‌ستۆمان..
یه‌كێتی، ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌تان به هه‌ل ده‌زانێ. جه‌خت بكاته‌وه كه‌وا:
به ئه‌زمون وه‌رگرتن، له‌ته‌واوی ئه‌زمونه‌كانمان، ئاماده‌ی درێژه‌پێدانی خه‌باتی
هاوبه‌شین له‌عێراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌شدا. به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی، هه‌ردوولامان،
ماف‌و ئه‌ركه‌كانمان بزانین‌و هاوسه‌نگی دابینكردنی مافه‌كان‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان،
له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بهێنینه‌دی.
به‌رێزینه!
هێشتا رێی خه‌باتمان دورودرێژه. هێشتا رێڕه‌وی هاوبه‌شمان پڕ له كه‌ندو كۆسپه.
بۆیه ئه‌ركمانه، یه‌كڕیزیی ماڵی كوردستان ببوژێنینه‌وه‌و حكومه‌تی كوردستان
كاراتر بكه‌ینه‌وه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌پێشه‌وه‌دا،
گۆڕانكاری له‌سیسته‌می حوكمڕانی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی. بۆئه‌وه‌ی،
به‌م یه‌كڕیزییه‌و به‌حكومه‌تێكی به‌هێزو به‌دڵنیایی سیاسیه‌وه، به‌شداری كاریگه‌ر
له‌پێكه‌وه‌نانی حكومه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق بكه‌ین‌و ئه‌مجاره، به‌كرده‌وه،
حكومه‌تی عێراق، پابه‌ندی ده‌ستورو پشكی راسته‌قینه‌ی كورد بێ، له‌پێشه‌وه‌دا،
مافی ئابوری‌و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رێسای نوێی نه‌وت‌و گاز‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی
(140).
خوشك‌و برایان!
یادی پارتیتان پیرۆز بێ. گیانی پاكی شه‌هیدانتان له‌گه‌ڵ تێكڕای شه‌هیدانی
كوردستان، ئاسوده بن. ئاڵای چاره‌ی خۆنوسینمان هه‌ر شه‌كاوه بێ.
له‌گه‌ڵ رێزی
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16ی ئابی/ 2018