پێنج ساڵی داهاتوو زەوی چی بەسەر دێت؟

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە ئەگەری زۆرە پێنج ساڵی داهاتوو بە شێوەی نائاسایی کەش و هەوای دنیا زۆر گەرم دەبێت.

ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە چوار ساڵی ڕابردوو، لەو گەرمترین ساڵانەن کە تا ئێستا تۆمار کراون و بەپێی ئەو توێژینەوانەی کراون، ئەگەری زۆرە پێنج ساڵی داهاتووش زۆر گەرمتر بن.

ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن بیرمەند و توێژەرانی ناوەندی نیشتمانیی توێژینەوەی زانستیی فەرەنسا و زانکۆی "ساوتهمپتوون"ی بەریتانیاوە ئەنجام دراون، سەلماندوویانە ئەو گەرمایەی کەلە پێنج ساڵی داهاتوودا دێت، لەوانیە ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات، تا ئێستا ڕیکۆردی گەرمترین گەرمای گۆی زەوی لە ساڵی 2016 تۆمار کراوە.

بەپێی داتا و ئەنجامی توێژینەوە زانستی و ژینگەییەکان، کەشوهەوای گۆی زەوی ساڵ دوای ساڵ بەرەو گەرمبوون دەچێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەر ساڵ لە ساڵی پێشتری گەرمتر دەبێ، بەڵکوو ڕەوتێکی گشتیی گەرمبوونی زەوی لە ئارا دایە کە دەریدەخات، ئێستا لە دەیەی پێشوو گەرمترە.

ئەو توێژینەوە نوێیە نیشانی دەدات کە 58% ئەگەری هەیە کە کەشوهەوای گۆی زەوی بەگشی 69%ی ئوقیانووسەکان، لە نێوان ساڵانی 2018 تا 2022 زۆر گەرم دەبێت.



PM:04:54:16/08/2018