بەڤیدیۆ...یارجان گۆرانی ئێنسای دەڵێتەوە

خانمە مۆدێل و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە هەوادارانی بە جوانییەکەی سەرسامی کرد.

شنیار ئه‌حمه‌د، ناسراو بە "یارجان"، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە سەرنجڕاکێشترین شێوە ئارایشتی کردوە و گۆرانی ئێنسای دەڵێتەوە.

یارجان لەگەڵ ڤیدیۆکە نوسیویەتی "ئێستا ئەزانم بەس لەبەرەوەی گۆرانیەکە ئەڵێمەوە ئەڵێن لاسایی ئێنسای کردۆتەوە".

شنیار ئەحمەد تەمەن 22 ساڵ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.




PM:06:04:16/08/2018