پاش قه‌ته‌ر وڵاتی سودان-یش هه‌وڵده‌دات هاوكاری توركیا بكات له‌و كێشه ئابورییه‌ی به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ڕوبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه.
میدیای توركیا بڵاویانکردەوە شاندێكی سودان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئهلدردێری محه‌مه‌د، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا كۆبووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست لهكۆبوونهوهكهش هاوكاریكردنی توركیا بووه له‌لایه‌ن سودانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سودان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌توركیاوه ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان توركیا‌و سودان ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردن.
سه‌ردانی شاندی سودان بۆ توركیا پاش بڕیاری میری قه‌ته‌ر دێت، كه دوێنێ چوارشه‌ممه بڕیاریدا وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ به‌به‌های 15 ملیار دینار له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی كه توركیای تێكه‌وتووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیای توركیا، له‌پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ قه‌ته‌ر ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی به‌گوژمه‌یه‌كی گه‌وره له‌توركیا ڕاگه‌یاند و پاش سه‌ردانی شاندی سودان بۆ توركیا، ئێستا به‌های یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 5 لیره، كه له‌ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر بوو به 7 لیره.