خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد" لۆکە زاهیر" وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوەو سوپاسی هەوادارانیشی دەکات.
لۆکە لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین پۆستیدا دەڵێت "بە پێویستی دەزانم سوپاسی ئەو پێشوازیە جوانەو ئەو پشتیوانیە گەرموگوڕەی ئێوەی خۆشەویست بکەم لە بەرهەمی بۆکێ دەگری وە سوپاسی سەرجەم کەناڵەکان و تەواوی ئەو پەیجانەی ناو سۆشیەڵ میدیا و سوپاسی یەک بە یەکی نامەو کۆمێنتانەتان ئەکەم کە بەڕاستی دەسخۆشیەکانتان هێندە زۆرن بەداخەوە بە پێی پێویست پێی ڕاناگەم وەڵامی تاک بەتاکتان بدەمەوە زۆر زۆر سوپاس گەورەتان کردم".
لۆکە دەڵێت بۆ هەمیشە ئەم دێڕەتان پێ دەڵێم: هەتا خاوەنی ئەو متمانە جوانەی ئێوە بم ئازاتر ئەبم بۆ ئەوەی کارێکتان پێشکەش بکەم کە لە ئاست متمانەو چاوەڕوانیتان بێت هەڵبەت بە هیمەتی ئەو تیمەی کە دڵسۆزانە لە پشت کارەکانمەوە دەبن.سوپاس کە هەن .
ئەو پۆستەی لۆکە دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی " بۆکێ دەگری " دێت کە پێشوازی لێکرا لەلایەن هەوادارانیەوە.
گۆرانیەکە لە تێکستی هێمن حەمید و ئاوازی سەردار و، ئێستا لۆکە خۆشی لە کوردستانە بۆ تۆمارکردن و بەدواداچوونی کارە هونەریەکانی.
لۆکە زاهیر لە مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.