بە ڤیدیۆ.. هاوشێوەکەی سەدام لەئەمەریکا لە سێدارە دەدرێت

هاوشێوەی سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن، کەناوی عەلی مەحمود عوەز عرسانە لەسەر کوشتنی زاواکەی لە ئەمەریکا لە سێدارە دەدرێت.
دوێنێ ١٥ ی ئاب عەلی مەحمود عوەز کە خەڵکی ولاتی ئۆردونە لە ئەمریکا دادگایی کرا لەسەر کوشتنی زاواکەی کە ساڵی ٢٠١٢ بە تاوانی " پاککردنەوەی شەرەف " کە گەنجێکی ئەمەریکی بووە، کوشتوویەتی.

هەروەها ئەو لێکچووەی سەدام حسێن بە تۆمەتی کوشتنی هاورێیەکی کچەکەی تۆمەتبارە، لەبەرئەوەی هانی کچەی داوە شوو بەو کەسە بکات کە ئاینێکی تری هەیە.

لەبەردەم دادگادا رایگەیاند کە مردنی پێ خۆشترە لەوەی کە کچەکەی ببێت بە مەسیحی" چونکە ئازاری بۆ خێزانەکەی دروستکردووە".
سەدام حسێن دوای رووخانی رژێمەکەی بەدەستی ئەمەریکاو هاوپەیمانانی دەستگیرکراو دواتر لە سێدارەدرا، سەدام ئەم کەسە ئەردەنییە هاوشێوەی بووە، ئەویش هەمان چارەنووسی لە سێدارە چاوەڕوانی دەکات.






PM:10:28:16/08/2018