بە ڤیدیۆ.. میدیاکانی تورکیا ساتی بۆردومانکردنی ئۆتۆبیلەکەی زەکی شەنگالی بلآودەکەنەوە

دوێنێ ١٥ ی ئاب کاتژمێر ٥ ئێوارە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە سەر رێگایەکی شەنگال بۆردومانی دوو ئۆتۆمبیلی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان کردو، لە ئەنجامدا کادیری پێشکەوتووی یەپەشەو پەکەکە، زەکی شەنگالی شەهید بوو.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەویت، فڕۆکە جەنگیەکان سەرەتای لەسەر رێگایەک بۆردومان ئۆتۆمبیلێکی سوور جۆری قەمەرە بۆردومان دەکات، دوای تەقاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە، بریندارەکان دەکەنە ناو ئۆتمبیلێکی تر کە لە پیکاب دەچێت، فرٶکەکان کە وێنەیان لە ئاسمانەوە گرتووە، هێرش دەکەن سەر ئەو ئۆتۆمبیلەش ودەیتەقێننەوە.

میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئامانجەکەیان کە خەکی شەنگالیەوە پێکاوە.

تا ئێستا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر ئەو هێرشە نییە، هاوکات وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "عەبادی ئاگاداری ئەو هێرشەیەو بەردەوامیش دەبین".

 
  

PM:11:17:16/08/2018