دوای بۆردومانەکەی شەنگال، تورکیا بۆردومانی قەندیل دەکات

دوو رۆژ بەسەر سەردانی عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا تێپەڕیووەو هێزە سەربازییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچە کوردیەکانی باشووری کوردستانی چڕکردۆتەوەو نیوەرۆێ ئەمڕۆش دووەم هێرشی خۆی بۆ سەر ناوچەکانی قەندیل و باڵەکایەتی ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، بۆردومانەکە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بۆردومانی کردووەو گوندەکانی زینی وەرتێ و چیای بێرمکە و دەرەداسی کردووە.

هەروەها بۆردومانەکە گوندەکانی سەرگەلی و بۆکریسکان و چیای قەندیلی گرتەوە و زیانی بە ڕەز و باخ و پوش و پاوانی ناوچەکە گەیاند.
هەروەها لەسنووری ناحیەی قەسرێ بۆردومانی چیای کەڵەکێ باڵەیانی کرد لەدۆڵی باڵەییان.

ئەو هێرشانەی تورکیا بە ئامانجی لێدانی گەریلاکانی پەکەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەم هێرشانەی تورکیا لە کاتێکدا چڕبۆتەوە کە دوو رۆژە لەمەوبەر حەیدەر عەبادی سەردانی تورکیای کردو لەسەر پرسە ئەمنی و ئابوری و ئاوی و ئاوەدانکردنەوە وەک میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند" رێککەوتوون ".



PM:01:12:17/08/2018