خانمە هونەرمەندێکی کورد بە عەزیە کورتەکەیەوە هەرا دەنێتەوە

لانە کەمال، خانمە گۆرانیبێژی کورد، ئەمڕۆ بەشداری بەرنامەیەکی کەناڵی گەلی کوردستانی کرد و بەهۆی دەرکەوتنی بەعەزییە کورتەکەیەوە بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام.

لانە بەشێک لە وێنەکانی کە لەو بەرنامەیە گرتوویەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و هەوادارانی دەڵێن عەزییەکەی زۆر کورتە و باش نییە بەو ستایلەوە دەرکەوێت، بەڵام زۆرینەیان پشتگیری لێ دەکەن.

ئەو خانمە گۆرانبێژە لەبارەی مەرجی بۆ هاوسەرگیری وتبووی من لە شاری سلێمانی لە دایک بووم و خوشکێک و دوو برای دیکەم هەیە، لە ساڵی 1994 لەگەڵ خانەوادەکەمدا هاتووینەتە ئەڵمانیا و لێرە ژیان بەسەر دەبەین، من بەشی ئەندازیاریم تەواو کردووە و ئێستاش وەک ئەندازیار لە شاری فرانکفۆرت کار دەکەم، سەبارەت بە بونی پەیوەندییش نەخێر هیچ پەیوەندییەک لە ژیانمدا نییە، تاکە مەرجیشم لە پەیوەندیی خۆشەویستیدا ڕاستگۆییە، ئەگەر نا هیچ مەرجی دیکەم نییە.

لانە كەمال محەمەد، تەمەنی 30 ساڵە و لە دایکبووی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1994ەوە لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە ئەڵمانیا و لەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبات.



PM:02:25:17/08/2018