پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگای نێوان هەولێر و کەرکوک دوو رۆژ پێش جەژن دەکرێتەوە.
لەڕاگەیاندراوێکدا پۆلیسی فیدراڵی عێراق هاتووە ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژە دەستکراوە بە دروستکردنی پردی ئاسنینی پردێ، وابڕیارە رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەرپرسی حکومی بکرێتەوە.
پۆلیسی فیدڕاڵی ڕاشیگەیاند، ئەم پردە بە شێوەیەکی کاتی دادەنرێت و پرۆژه‌ی دانانی ئه‌و پرده ئاسنینه له‌سه‌ر سایدێكی پرده روخاوه‌كه‌ی پردێیە.
ڕوونیشکراوەتەوە، چاككردنی پردهکە بەشێوەی كۆنكرێتی هەمیشەی هه‌شت مانگ كاتی ده‌وێت و نزیكه‌ی ملیارێك دیناری تێده‌چێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە نزیک ناحیەی پردێ بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی ناوخۆیی كه‌ركوك داده‌نرێت له‌گه‌ڵ خاڵێكی گومركی.