خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراقی، سه‌حه‌ر ته‌ها، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئاب، کۆچی دوای کرد.
میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە سه‌حه‌ر ته‌ها، له نه‌خۆشخانه‌یەکی ئه‌مریكا پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه كۆچی دواییكردووه.
سه‌عید ته‌ها، هاوسه‌ری ئەو خانمه هونه‌رمه‌ند ڕایگەیاندووە، له ئێستادا رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه خانمه هونه‌رمه‌نده بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان".
سه‌حه‌ر ته‌ها، له‌ساڵی 1963 له به‌غداد له‌دایكبووه و جگه له‌كاری گۆرایبێژی، رۆژنامه‌نوسێكی ناودار بووه.
خانمه هونه‌رمه‌نده‌كه سێ جار دووچاری شێرپه‌نجه بووه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجار له ساڵی 2003، دووه‌مجاریش له ساڵی 2006، به‌ڵام به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتووه، له ساڵی 2011 جارێكی دیكه دووچاری شێرپه‌نجه بووه‌ته‌وه و لە تەمەنی 61 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.