بەرپرسێکی هاوپەیمانی دەستی لەکارکێشایەوە

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسی بازنەی قۆرەتووی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەو حزبە ڕاگەیاند.

عومەر محەمەد مەولوود، بەرپرسی بازنەی قۆرەتووی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە، دەڵێت "وەکو بەرپرسی بازنەی قۆرەتووی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، بڕیارم دا لە ئەمڕۆ بەدواوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە حزبەکەم ڕابگەیەنم".

ئاماژەی بەوەش داوە جگە لە کاری مامۆستایەتی، لە هیچ ڕێکخراوێکی حزبیدا کار ناكات.



PM:09:31:17/08/2018