بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچەی خانه‌نشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 18 و 19ی ئابی 2018، كراوه‌ته پشووی فه‌رمی، به‌ڵام بانكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینانیش پێش جه‌ژنی پیرۆزی قوربان مووچه وه‌ربگرن و به‌مه‌ش كۆتایی ده‌هێنرێت به دابه‌شكردنی مووچه.
به‌هۆی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداوه كه 317 ملیار دیناره، پێش جه‌ژنی قوربان، ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران مووچەیان وەرگرت.