وێنەیەکی نوێی کچە جوانەکەی گۆرانی کوردسات بڵاودەبێتەوە

وێنەی نوێی منداڵەکەی گۆران عومەر، پێشکەشکاری کۆچکردووی کەناڵی کوردسات بڵاودەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی نوێی زینۆ، کچی پێشکەشکاری کۆچکردووی کەناڵی کوردسات بڵاودەبێتەوە ژمارەیەکی زۆر کۆمێنت بۆ وێنەکە نوسراوە.

زینۆ کاتێک باوکی کۆچی کرد تەمەنی تەنها 13 مانگ بوو لە ئێستادا تەمەنی 10 ساڵە، وەک لە وێنەکەدا دیارە بە تێپەڕبوونی ئەو چەند ساڵە سەرەڕای گەورەبوون شێوە و ڕووخساری زۆر گۆڕاوە.

گۆران لە ساڵی 1983 لە خێزانێکی مامناوەند لەشاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە، لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای نەورۆز، هەر لەو تیپەوە تێکەڵ بەدنیای هونەر دەبێت، پاشان ویستوویەتی بچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەڵام وەرنەگیراوە.

لەمانگی ئابی 1998 بۆتە ئەندامی سەنتەری چالاکی گەنجان کە لە وێنەکێشان و مۆسیقا و شانۆ پاشان بۆ شعر و دواتر خۆی فێری وێنەگرتن کردووە بەکامێرای ڤیدیۆ، لە ساڵی 1999 بۆتە ئەندامی بەشی راگەیاندنی سەنتەری چالاکی گەنجان.

گۆران دەیووت "لەدەریای راگەیاندندا کەوتمە مەلەکردن و ناهێڵم بخنکێم و ناشمەوێ بگەمە کەنارەکانی ئەو دەریایە بەڵکو ئەمەوێت بەردەوام مەلە بکەم".

(گۆران) لەسەرەتادا بووە پێشکەشکاری بەرنامەی (چەپک) و لە ساڵی 2001 لەبەرنامەی (نوێ بوونەوە)لەتەلەفیزوێنی (خاک) دەرکەوت. ساڵی 2004 لە بەرنامەی (ساتێک) لە تەمەن پێشکەشکاربوو، هەروەها لە دوو بەرنامەی تردا رۆڵی بەرچاووی هەبوو وەک (تێل پرسیار و پرسیار ئێکسپرێس) کە لە کەناڵی (کوردسات) پێشکەش دەکران.

گۆران دەرچووی بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی بوو لە ساڵی 2007/2008.

لەدوا کاریدا لەمانگی رەمەزانی 2008 بەرنامەی (کڵاوێن)ی لە شاشەی (کوردسات)وە پێشکەش دەکرد، بەڵام لە دوا ئەڵقەی ئەو بەرنامەیەدا ماڵئاوایی کرد و بەیەکجاری نەگەڕایەوە کە لە ئێوارەی 02-10-2008 بەڕوداوێکی هاتووچۆ لەڕێگای (هەولێر) گیانی لەدەستدا،  مناڵێکی (13) مانگی بەناوی (زینۆ) لەدوای خۆی بەجێ هێشت.



PM:03:07:18/08/2018