به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ڕایگەیاند
لە ڕؤژانی جەژندا پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بژار ئه‌كره‌م لێپرسراوی به‌شی پێشبینیه‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "سبه‌ینێ
19ی ئابی 2018 پله‌كانی گه‌رما دوو تا سێ پله له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان
نزمده‌بێته‌وه".
وتیشی:"تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری
ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ حاڵه‌تێكی خۆڵبارین به‌دیناكرێت و خێرایی (با)ش ئاسایی ده‌بێت".
بژار ئه‌كره‌م ڕاشیگەیاند، "ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان به‌راورد
به‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته، پله‌ی گه‌رما زیاتر نزمده‌بێته‌وه به‌جۆرێك، پله‌كانی
گه‌رما له‌پارێزگای هه‌ولێر 42 پله ده‌بێت و له‌سلێمانی 39 پله‌و دهۆك 39 پله‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ش 41 پله ده‌بێت".
وتیشی "ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما له‌شه‌واندا
به‌به‌راورد به‌ڕۆژ سێ تا پێنج پله نزمده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كورتبونی ماوه‌ی
ڕۆژه‌وه‌یه".