تورکیا و ئەمریکا راهێنانی هاوبەش لە مەنبەج دەستپێدەکەن

وه‌زیری به‌رگری توركیا رایدەگەیەنێت، راھێنانە هاوبەشەکەی تورکیا و ئەمریکا لە نزیکترین کاتدا لە مەنڤەج دەستپێدەکات.

ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە زاری خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی بڵاویکردەوە بەم نزیکانە راھێنانی ھاوبەش لە نێوان سوپای ئەمریکا و تورکیا لە مەنڤەج دەستپێدەکات.

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشكردووە،
 چالاکییەکانی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بە ھەماھەنگی سوپای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەخشەرێگای منبج ھەروەکو پێشتر پلانی بۆ دانراوە جێبەجێدەکرێت

هاوکات، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشكرای کردووە، کە راهێنانە سەربازییەکەی تورکیا و ئەمریکا، سێ رۆژی دیکە بەمەبەستی ئەنجامدانی دەورییە هاوبەشەکان دەستپێدەکاتەوە.
 


AM:12:17:19/08/2018