پۆلسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شاری سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەیان چوار تۆمەتباری ده‌ستگیرکراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كەفەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، بنكەی پۆلیسی هەواری شار چوار تۆمەتباری دەستگیركرد، كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشی خستوەتەڕوو، كه‌ لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەبریاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی  430 و 432 و مادده‌ی 7ی توندوتیژی خێزانی لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن و دەستیشگیراوە بەسەر چەند پارچە چەكێكدا .



AM:12:30:19/08/2018