ئەمڕۆ رێگای هەولێر-کەرکوک کرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ رێگای هەولێر-کەرکووک بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە، لە چەند رۆژی ڕابردووشدا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش دەتوانن بەو رێگەیەدا هاتوچۆ بکە.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کردنەوەی رێگەکاکە لەسەر پردی پردێ رایگەیاند، ئەمڕۆ بە فەرمی رێگەکا بەڕووی ئۆتۆمبێلی بچووک دا کراوەتەوەو لە دوای لە 25ی مانگەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش دەتوانن هاتووچۆ بە رێگاکەدا بکەن".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد، تەنیا ئاسایش لەهەرێمی کوردستان و پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بازگەکان دەبن و هیچ هێزێکی دیکەی وەک حەشدی شەعبی بۆی نییە دەستوەربداتە کاری بازگەکان، ئەوەش بەپێی رێککەوتنێکی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمو بەغدا.

جێی ئاماژەیە بەکردنەوەی رێگای نێوان کەرکوک- هەولێر هاوڵاتیاندەتوان لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک و سلێمانی و بەپێچەوانەوە لەو دوو پارێزگایەوە و لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە بۆ هەولێر گەشت بکەن.


AM:09:36:19/08/2018